وەزارەتی ناوخۆی کوەیت ژمارەیەک هێزی سەربازی دەنێرێت بۆ سنورەکانی لەگەڵ عێراق

عیراق

14/07/2018‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی سەربازی کوەیت ڕایدەگەێنن "ژمارەیەک هێزی سەربازیان ناردووە بۆ سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق".

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆی کوەیت  بە ئاژانسی هەواڵی کونای کوێتی ڕاگەیاندوە "ئەمڕۆ حکومەتی کوەیت بڕیارداوە ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی بۆ سنورەکانی نزیکی باشوری عێراق ناردوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە "ژمارەی هێزەکە ٤٠٠ سەرباز دەبێت و نێردراونەتە ناوچە سنورییەکان  بۆ مەبەستی دروست نەبونی گرژی لەو ناوچانە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان لە شاری بەسرە لەباشوری عێراق دەستی پێکردوە  ولەرۆژی هەینیشەوە دوای پشتگیریکردنی داواکانی خۆپیشاندەران لەلایەن عەلی سیستانیەوە، خۆپیشاندانەکان فراوانتر بون و شارەکانی بابل و نەجەف و کەربەلا و بەغداد و چەند ناوچەیەکی دیکەشی گرتووەتەوە و تا ئێستاش دەیان خۆپیشاندەر کوژراون و بریبدار بون".

 هـ ـ ر