پووتین و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

جیهان

14/07/2018‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە دۆخی سووریا کرد.

ئاژانسی ئانادۆڵۆی  تورکیا بڵاویکردوەتەوە "ئەمڕۆ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا ئەنجامدا".

ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژەی بەوەشداوە "ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل لە دەرعا جێگەی نیگەرانییە و ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر رژێمی سووریا بە ھەمانشێوە بەرەو ئیدلب پێشڕەوی بکات ئەوا ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئاستانا ھیچ مانایەکی نامێنێت".

هاوکات هەردوو سەرۆکەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە بەردەوامی کارەکانی ئاک کویوو و تورک ئاکم. ئەنقەرە و مۆسکۆ ئێستا لە پەیوەندییەکی ئەرێنیدان و لە بابەتەکانی وزە، پیشەسازیی بەرگری، بازرگانی و چەند سێکتەرێکی دیکە رێککەوتنی دوولایەنەیان واژۆ کردووە. 
 هـ ـ ر