وێمبڵدن.. ناڤاک جۆکڤیج سەرکەوتنی بەسەر ڕافایل نادال بەدەست هێنا

وەرزش

14/07/2018‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە رافایل نادالی بردەوەو  سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی و تا ڕادەیەک جامی ویمبڵدۆن مسۆگەرکرد.

ڕۆژی شەممە لە درێژەى یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی هەردوو یاریزانی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و رافایل نادالی ئیسپانی روبەروی یەک بونەوە

ئەوەش دوای ئەوەی یارییەکەى ڕۆژی هەینی ئەو دوو یاریزانە دوای ئەوە کە زیاتر لە دو کاتژمێر یاریان کرد بە ئەنجامی یەکسان یارییەکە دواخرابوو.


ناڤاک  جۆکۆڤیچ بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە یارییەکەى بردەوە  و سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی جامی ویمبڵدۆن بەدەستهێنا.

بەوەش جۆکۆڤیچی لە یاریی کۆتایشدا روبەروی کیڤن ئەندەرسۆنی یاریزانی ئەفریقای باشور دەبێتەوە.
 هـ ـ ر