ژنە سەرۆكە شۆخەكەی كرواتیا توڕەیەو بێدەنگ دەبێت

جیهان

15/07/2018‌ 5044 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆلیندا كیتاروفیچی سەرۆكی كرواتیا رایگەیاند، ئەو تا ئەنجامدانی یاری كۆتایی مۆندیالی 2018ی روسیا، "توڕەیە"و "بێدەنگ"یش دەبێت.

كۆلیندا كیتاروفیچ ئەو قسانەی لەبەردەم رۆژنامەنووسان كردو راشیگەیاند، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە چاوەڕێی كاتی ئەنجامدانی یاری كۆتایی دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە سەعات شەشی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستان، یاری كۆتایی مۆندیالی روسیا لەنێوان فەرەنساو كرواتیا بەرێوەبچێت.

ئەو ژنە سەرۆكەی كرواتیا گرنگییەكی زۆری بەیارییەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەمۆندیال یاوەو لەزۆرێك لەیارییەكان ئامادەیی هەبووەو هانی هەڵبژاردەكەی داوە.

هـ ـ ح