ئەمریكا داوا دەكات دەسەڵاتی عێراق رادەستی كوردو سووننە بكرێت

عیراق

15/07/2018‌ 4876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆگلاس سیلیمان باڵوێزی ئەمریكا لەعێراق داوای كردووە، كە دەسەڵات لەبەغدا رادەستی كوردو سووننە بكرێت.

ئەو داواكارییەی باڵوێزی ئەمریكا لەعێراق لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ سەركردەی سووننەكان لەعێراق، كە داواشی كردووە، لایەنە سوونییەكان لەگەڵ لایەنە كوردییەكان رێككەوتن بكەن بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی.

لەكۆبوونەوەكە خەمیس خەنجەر كەسایەتی دیاری سووننەكانی عێراقیش بەشدار بووەو باڵوێزەكەی عێراق راشیگەیاندووە، كە دەسەڵات لەسەر دەستی شیعەكان لەعێراق شكستی هێناوە، بۆیە دەبێت گۆڕانكاری لەدەسەڵات بكرێت.

كۆبوونەوەكەی سیلیمان لەگەڵ لایەنە سوونییەكان لەكاتێكدایە، لە 12ی ئایاری رابردووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچووەو ئێستا گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستیپێكردووە.

هـ ـ ح