یۆڤانتۆس دەیەوێت مارسیلۆ بكرێت

وەرزش

15/07/2018‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیتالیا ئاشكرایانكرد، كە ئەلێكس ساندرۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، چارەنووسی مارسیلۆی هاونیشتمانی لەیانەی ریاڵ مەدرید یەكلادەكاتەوە.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە مارسیلۆ دەیەوێت كۆتایی بەگرێبەستەكەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بهێنێت‌و روو لەیانەی یۆڤانتۆس بكات.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە نرخی مارسیلۆ گرانەو موچەی ساڵانەكەشی زۆرە، بۆیە یانەی یۆڤانتۆس تا یاریزانە بەرازیلییەكەی نەفرۆشێت، ناتوانێت ئەو یاریزانە بكرێت.

ریاڵ مەدرید بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە بەرازیلییە، دداوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەكات، بەڵام یانە ئیتالییەكە ئامادەنییە، ئەو یاریزانە بەو بڕە پارەیە بكرێت.

هـ ـ ح