فشارەكان سكارلیت جۆهانسۆن ناچار بەكشانەوە لەبینینی رۆڵە نوێیەكەی دەكات

هەمەڕەنگ

15/07/2018‌ 556 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سكارلیت جۆهانسۆنی هونەرمەندی ئەمریكی، بڕیاری كشانەوەی لەو رۆڵەدا، كە دەبوو لەفیلمێك ببینێت، ئەوەش بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەری بوو.

بڕیاربوو، جۆهانسۆن لەفیلمی "Rub & Tug" رۆڵێكی سێكسی ببینێت، كە ناوەڕۆكی فیلمەكە چیرۆكێكی راستەقینەیە، بەڵام ئەوە كاردانەوەی زۆری دروست كردو فشاری زۆر لەسەر ئەو هونەرمەندە دروستكرد.

ئەو هونەرمەندە بە بەیاننامەیەكی فەرمی كشانەوەی خۆی لەبینینی ئەو رۆڵە راگەیاندووەو هۆكارەكەشی بۆ پابەندی ئەخڵاقی گێڕاوەتەوە.

رووداوەكانی فیلمی "Rub & Tug"، كە چرۆكێكی راستەقینەوە، لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو روویداوە، كە بەكارهێنەرەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوایان دەكرد، سكارلیت ئەو رۆڵە نەبینێت، چونكە لەگەڵ كەسایەتی ئەو نایەتەوە.

هـ ـ ح