پلانی نوێی سەربازییان داناوە
هاوسەرۆكی كۆدار هەڕەشەی بەرپاركردنی شەڕێكی هەمەلایەنە لەئێران دەكات

کوردستان

15/07/2018‌ 1216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فوئاد بەریتان كۆمەڵگەی دیموكراتی ئازاد كۆدار، هەڕەشەی لەئێران كرد، بەوەی شەڕێكی هەمەلایەنەیان لەدژ بەرپا دەكەن.

فوئاد بەریتان لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، ئەگەر ئێران لەجوڵە سەربازییەكانی لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامبێت، ئەوە ئەوان كاردانەوەیان دەبێت‌و رووبەڕوویان دەبنەوە.

هاوسەرۆكی كۆدار ئەوەشی راگەیاندووە، ئێران ناتوانێت بەردەوامبێت لەبەسەربازیكردنی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەوە زیانی بۆ خۆی دەبێت‌و خەڵك لەدژی رادەپەڕن.

هەروەها رایگەیاند، كە ئەوان پلانێكی نوێیان هەیە بۆ ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە پلانەكەیان سەربازییەو لەداهاتوو ئەو پلانە دەخەنە بواری جێبەجێكردن، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی بخاتەڕوو.

هـ ـ ح

بەپەلە