چارەسەركردنی شەكرەی جۆری یەك لەتەمەنی منداڵی

هەمەڕەنگ

15/07/2018‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی پزیشكی رێگایەكییان دۆزیوەتەوە بۆ نەهێشتنی گەشەكردنی مەترسی شەكرەی جۆری ١ لە تەمەنی منداڵیدا.

بیرۆكەی ئەو شارەزایانە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە لەتەمەنی منداڵی سیستەمی بەرگری لەش ڕابهێنرێت بە پێدانی ئەنسۆلین بەشێوەی تۆز بۆ ژیانێكی درێژو پارێزراو و دوور لەنەخۆشی شەكرە، بەتایبەتی ئەوانەی بە بۆماوەیی بۆیان دەگوازرێتەوە.

ئەنسۆلین هۆرمۆنێكە، كە كۆنتڕۆڵی شەكرەی خوێن دەكات، كەمدەردانی لەدەستەدا، دەبێتە هۆی دروستبوونی جۆرەكانی شەكرە.

شارەزایان پێیانوایە، كە پێستە ئافرەتە دووگیانەكان لەكاتی دووگیانیان سەردانی كلینكی دایكایەتی بكەن، بۆ ئەوەی پشكینین بكەن، تا بزانن منداڵەكانیان نەخۆشی شەكرەیان نییە، بۆ ئەوەی چارەسەری پێشوەختەیان بەو رێگەیە بۆ بكرێت.

هەروەها داواكراوە لە دایك و باوكان، كە هەر لە تەمەنی ٦ مانگیەوە ڕۆژانە تۆزی ئەنسۆلین بدەن بەمنداڵەكانیان هەتاوەكو تەمەنی ٣ ساڵی، بۆ ئەوەش دەبێت سەردانی تیمی گەڕانی چاودێری تەندروستی منداڵان بكەن.

وەرگێڕان: دییە فەرەیدوون