بومەلەرزە شارێكی هەرێمی كوردستان دەهەژێنێت

کوردستان

15/07/2018‌ 670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بومەلەرزەیەك شاری هەڵەبجەی لەهەرێمی كوردستان هەژاند، بەبێ‌ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی هەبێت.

بومەلەرزەكە، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە روویداوە، كە بەپێی سەرچاوە كەشناسییەكان، گوڕی بومەلەرزەكە 4 پلەی رێختەر بووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، خەڵكی شاری هەڵەبجە هەستیان بەگوڕی بومەلەرزەكە كردووە، بەڵام بومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گەورەی نەبووە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك شاری جافانرۆدی ئێرانی ‌و پارێزگای كرماشانی هەژاند، كە گوڕەكەی 4.5 پلەی رێختەر بووە.

هـ ـ ح