پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی هەڵپەسارد

کوردستان

15/07/2018‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی هەڵپەسارد، دوای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی ئەو دامەزراوەیە.

بەپێی حوكمەكانی ماددەی یەكەمی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2017ی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەركرد.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەواژووی جەعفەر ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، هەردوو یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2018 یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006 دەركرد.

یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەدانیشتنی ژمارە 6ی رۆژی 11.07.2018 و یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لەدانیشتنی ژمارە 2ی رۆژی 01.07.2018 رێككارە یاساییەكان و پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی بۆ ئەنجامدراوە.

هـ ـ ح