یاری كۆتایی مۆندیال.. پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەرەنساو كرواتیا

وەرزش

15/07/2018‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان پێكهاتەی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنساو كرواتیایان بڵاوكردەوە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

یاری فەرەنساو كرواتیا یاری كۆتایی مۆندیالی 2018ی روسیایە، كە هەردوو تیپ بەباشی ئامادەن بۆ یارییەكانی مۆندیال.

پێگەی "سپۆرت میدیاسیت" پێكهاتەی هەردوو وڵاتی بەم شێوەیە بڵاوكردووەتەوە:

هەڵبژاردەی فەرەسنا:
گۆڵپارێز: هۆگۆ لۆرێس

بەرگری : بینگامین باڤارد، ساموێل ئۆمتیتی، رافائێل ڤاران، لۆكاس هێرناندیز.

ناوەند: نگۆلۆ كانتی، بۆڵ بۆگبا و بلیز ماتۆیدی.

هێرشبەر: كیلیان مباپی، ئۆلیڤیە جیرۆ و ئەنتوان كریزمان.

هەڵبژاردەی كرواتیا:
گۆڵپارێز: سوباسیچ

بەرگری: فێرسالیكۆ، فیدا، لوفرین، سترینیچ

ناوەند: مۆدریچ ، راكیتیچ ‌و برۆزوفیچ

هێرشبەر: ریبیچ ، ماندزۆكیچ ‌و بریسیچ

هـ ـ ح