مالیكی‌و بارزانی ململانێكانیان وەلا دەنێن‌و پەرەیەكی نوێ‌ هەڵدەدەنەوە

عیراق

15/07/2018‌ 1395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاساو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات بڕیاریانداوە ململانێكیانی نێوانیان وەلا نێن‌و لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەپەیوەندییەكانیان بكەنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار، بۆ كەناڵی سۆمەرییە نیوز ئاشكرایكردووە، ئەو بڕیارەی مەسعود بارزانی ‌و نوری مالیكی دوای كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی شاندەكەی لیستی دەوڵەتی یاساو فەتح، لەگەڵ پارتی دیموكرات بووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە ئێستا لیستی دەوڵەتی یاساو پارتی دیموكرات، كە پێشتر كێشە لەنێوانیان هەبوو، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لێكنزیكبوونەتەوەو ئەگەر هەیە نزیكبوونەوەكەشیان هاوپەیمانی ‌و رێككەوتنی لێبكەوێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، گفتوگۆی نێوان لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەستیپێكردووەو ئەگەریش زۆرە پارتی‌و دەوڵەتی یاساو فەتح‌و چەند لایەنێكی تر هاوپەیمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت دروست بكەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكردووە، پارتی‌و دەوڵەتی یاسا نەگەیشتوون بەرێكەوتنی كۆتایی، بەڵام لێكتێگەیشتنی سەرەتاییان هەیەو بڕیارە بۆ گەیشتنە رێككەوتنیش گفنوگۆكان بەردەوامی هەبێت.

هـ ـ ح