پاریس سان جێرمان دی ماریا سەربەست دەكات

وەرزش

15/07/2018‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، ئەنخێل دیماریای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی سەربەست كردووەو دەتوانێت لەو هاوینە بڕوات.

یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی ئەوەی تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانەكەی رایگەیاندووە، پێویستی بەتواناكانی دی ماریا نییە، بۆیە یانە فەرەنسییەكە ئەو یاریزانەی سەربەست كردووە.

لەبەرانبەر ئەوەدا نزیكە لەوەی لەم هاوینە دی ماریا روو لەیانەی ئەنتەر میلان بكات‌و لەخولی ئیتالی درێژە بەكاروانی وەرزشی بدات.

دیماریا ماوەی سێ‌ وەرزە پەیوەندی بەیانەی پاریس سان جێرمان كردووە، بەڵام بەم دوایانە ئەو یاریزانە بەهۆی دابەزینی ئاستی، كاتەكانی زیاتر لەسەر كورسی یەدەگ بەسەر دەبردو یاری پێنەدەكرا.

هـ ـ ح