دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پۆتین لە هێلسنكی كۆدەبنەوە

جیهان

15/07/2018‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا ئەم هەفتەیە لە هێلسنكی پایتەختی بەلجیكا كۆبوونەوەی لوتكە ئەنجامدەدەن.

كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا (كرمیلن) چاوەڕێی ئەوەناكات كۆبوونەوەكەی ترەمپ و پۆتین ببێتەهۆی گەڕانەوەی سیمبولی روسیا هەروەها نەمانی پەروێزخستنی روسیا لە هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەكان.

هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە برۆكسل ئەنجامدا، لەبارەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ پۆتین ترەمپ وتی، ڕەنگە وتووێژەكانی لەگەل سەرۆكی روسیا ئاسانترینیان بێت.

ماریا لیپمان، سەرنوسەری گۆڤاری كاونتەرپۆینت كە نوسینگەكەی لە ڕوسیایە رایگەیاندووە، "پۆتین هەمیشە رێگەیەك دەدۆزێتەوە كە مشتومڕ لەسەر ئەوە بكات كە هەمیشە وتویەتی، ڕوسیا هەرگیز شتێكی هەڵەی نەكردووە، پێویست ناكات ڕوسیا بەرەوپێش بچێت و هیچ شتێك بگۆڕێت."

ئاماژەی بەوەشكرد، "كرملین لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆچونێكیان هەیە كە دەڵێن  ئەگەر ئەمەریكا بیەوێت ڕێبازی خۆی بگۆڕێت ئێمە پێشوازی لێ دەكەین، ئێمە لە هیچ شتێك پەشیمان نین، هیچ شتێكی هەڵەمان نەكردووە تا چاكیبكەینەوە".
ه.م