نەتەوەیەكگرتووەكان: لە شەش مانگی ئەمساڵدا هەزار و 700 كەس لە ئەفغانستان كوژراون

جیهان

15/07/2018‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانەوە لە ئەفغانستان نزیكەی هەزار و 700 هاوڵاتی مەدەنی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كوژراون، كە ئەوەش بەرزترین ئاستە بە بەراورد بە 10 ساڵی رابوردوو.

نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ یەكشەممە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووتەوە، بەهۆی شەڕو پێدادان وگرژییەكانەوە لە ئەفغانستان هەزار و 700 هاوڵاتی مەدەنی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كوژراون، هەروەها نزیكەی سێ هەزارو 500 هاوڵاتی دیكەی مەدەنی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ژمارە كوژراو و بریندارە زۆرترین رێژەیە بە بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە وڵاتانی زلهێز و لایەنەكان دەكات لە ئەفغانستان "هەموو دەرفەتێك بقۆزنەوە بۆ دۆزینەوەی رێككەوتنێكی ئاشتیانە، ئەوە باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی هەمو خەڵكی مەدەنی لە وڵاتەكەدا".
ه.م