بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
كۆمسیۆن تیروپشك بۆ ژمارەی لایەنەكان دەكات

کوردستان

15/07/2018‌ 264 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوبەری راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە تیروپشك بۆ ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەكان ئەنجام دەدرێت كە ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە.

شۆڕش حەسەن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئامادەكارییەكانیان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامن و سبەی دووشەممە تیروپشك بۆ لیست و قەوارە سیاسیەكان ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، 31 لیست و قەوارە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكەن و سبەی ژمارەی سەردجەم لیست و قەوارەكان دەردەكەوێت.

بڕیارە 30ی مانگی (ئەیلول/9) هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاكان دیارینەكراوە.
ه.م