شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كێتی ئه‌وروپای وه‌ك دوژمنی وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌وشێوه‌یه بناسێنێت.
به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاتی فینله‌ندا به‌ڕێبكه‌وێت بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی ڕووسیا، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "ئێمه دوژمنمان وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا" تره‌مپ له‌وڕووه‌شه‌وه نمونه‌ی به‌وه هێنایه‌وه، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ڕوی بازرگانییه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریكا كارده‌كات.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا "ڕوسیاش له‌هه‌ندێك لایه‌نه‌وه دوژمنی ئه‌مریكایه" ئه‌و لێدوانه‌ی ترمپ هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتووی ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا.
دۆناڵد تره‌مپ چینی وه‌ك دوژمنێكی بازرگانیی ئه‌مریكا ناساند‌و ڕایگه‌یاند، "بێگومان ئه‌وان دوژمنمانن".
ڕ . ج