به‌وێنه‌.. نێچیرڤان بارزانی له‌كاتی ته‌ماشاكردنی یاریی كۆتایی مۆندیال

کوردستان

15/07/2018‌ 4407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێم ته‌ماشای یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018ی ڕوسیای نێوان فه‌ره‌نسا‌و كرواتیایان كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ  دۆمنیك ماس كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێم، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌یه‌كێك له‌كافتریاكانی شاری هه‌ولێر ته‌ماشای یاری كۆتایی مۆندیالیان كرد، كه‌ فه‌ره‌نسا بوه‌ پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018ی روسیا.

 


ڕ . ج