شارپرێس:
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌مێژه خواستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی به‌لجیكی و یاریزانی یانه‌ی چێڵسی هه‌یه، ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی به‌لجیكاش نهێنییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
برایان لاودرۆب ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ڕایگه‌یاند، "پێش چه‌ند ڕۆژێك هازارد باسی له‌وه‌كرد كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه بكات.
له‌پاش یارییه‌كه‌ی نێوان به‌لجیكا‌و ئینگلته‌را كه به‌لجیكا توانی یارییه‌كه بباته‌وه‌و پله‌ی سێیه‌می مۆندیال به‌ده‌ستبهێنێت، هازارد ڕایگه‌یاند، "پاش شه‌ش وه‌رز له‌گه‌ڵ چێڵسی، ئێستا كاتی ئه‌زمونكردنێكی نوێیه، هه‌ربۆیه بڕیار له‌مانه‌وه یان ڕۆیشتنم له‌چێڵسی ده‌ده‌م".
ر. ج