شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یت‌و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی عێراق‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كوه‌یت كۆده‌بنه‌وه.
مه‌رزوق غانم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوه‌یت ڕایگه‌یاند، ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئوممه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی عێراق، كاریگه‌ریی ئه‌و خۆپیشاندانانه له‌سه‌ر كوه‌یت.
به‌وته‌ی مه‌رزوق غانم، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئوممه بووه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بزانرێت چ رێكارێك پێویسته بگیرێته به‌ر.
خۆپیشاندانی شاره‌كانی باشوری عێراق به‌هۆی نزیكییان له‌سنوره‌كانی كوه‌یت، داخستنی سنوری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ عێراق، بوه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی به‌رپرسانی كوه‌یت.
ڕ . ج