شارپرێس:
به‌هۆی ڕاگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، كاروباری پاسپۆرتی سلێمانی وه‌ستاوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.
عەمید سالار عبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە میدیای فه‌رمی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند، "بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كارەكانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ بەغدا جێبەجێدەكات، لە ئێستادا بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێتەوە كێشەمان بۆ دروستبووەو كارەكانمان راگیراوە".
وتیشی:"داوا لە هاوڵاتیان دەكەم كە تاكو هێڵی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە سەردانمان نەكەن تا رێگەیەكی دوور نەبڕن بەبێ ئەنجام، چونكە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان لە دەرەوەی شارەوە سەردانمان دەكەن بە مەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرت بەڵام ناتوانین كارەكانیان بۆ بكەین".
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خۆپیشاندانی به‌رفراوان چه‌ند شارێكی باشوری عێراقی گرتوه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش بۆ رێگریكردن له‌فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان هێڵی ئینته‌رنێتی بڕیوه، هاوكات تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك‌و ئینستاگرام كاركردنیان له‌عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ڕاگیراوه
ڕ. ج