ئەردۆغان دڵنیایی دەدات كودەتا لەتوركیا رووناداتەوە

جیهان

16/07/2018‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەحەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ١٥ی تەمووز دووبارە ناوی ھەڵستانەوەو زیندبوونەوەو خۆڕاگری گەلی توركەو هەرگیز كودەتا دووبارە نابێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لەرێوڕەسمی یادكردنەوەی ١٥ی تەمووزی لەشاری ئیستانبوڵ كرد راشیگەیاند "ئەو رۆژە ھەم خەمێكی قوڵ و ھەمیش شانازییەكی گەورە لە ھەمان كاتدا لە دڵمان دایە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی راگەیاند "ئەم سەركەوتنە ئەنجامی ئەو شەھید و بەشداربووانەیە، كە ئەو شەوە رووبەڕووی تانكەكان و فڕۆكەكان بوونەوە".

سەرۆك كۆمار ئەردۆغان لەبارەی ئەوانەی كودەتاكەیان ئەنجامدرا رایگەیاند ''دەستی خۆفرۆش و ئەو فێڵبازەی، كە خۆی لە پێنسیلڤانیا حەشارداوە، بڕیمان، بۆیە كودەتا دووبارە نابێتەوە".

كودەتای سەربازی توركیا لە 15ی تەمووزی 2016 لەلایەن بەشێك لەسوپای توركیا ئەنجامدراو سەركەوتوو نەبوو، كە دەسەڵاتی توركیا بزووتنەوەی خزمەت بەئەنجامدانی كودەتاكە تۆمەتباردەكات.

هـ ـ ح