بڕی ئەو پارەیەی بەسەر هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیال دابەشدەكرێت

وەرزش

16/07/2018‌ 670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
400  ملیۆن دۆلار بڕی ئەو پارەیەیە، كە بەسەر 32 هەڵبژاردەی بەشدار لەیارییەكانی مۆندیالی 2018 دابەشدەكرێت وەك خەڵات.

هەڵبژاردەی فەرەنسا، كە شەوی رابردوو یاری كۆتایی بردەوەو بووە پاڵەوانی مۆندیال، 38 ملیۆن دۆلار بۆ پلەی یەكەمی وەردەگرێت.

تۆڕی هەواڵی "سی ئێن بی سی"ی ئابووری بڵاویكردەوە، جگە لەپلەی یەكەم خەڵات وەردەگرێت، پلەی دووەمیش، كە هەڵبژاردەی كرواتیا بوو، بڕی 28 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

هەروەها پلەی سێیەمیش، كە بۆ هەڵبژاردەی بەلجیكا بوو، بڕی 24 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت‌و لەدوای ئەویش هەڵبژاردەی ئینگلتەرای چوارەم، 22 ملیۆن وەردەگرێت.

ئەو هەڵبژاردانەی گەیشتوونەتە قۆناغی هەشتی پاڵەوانی مۆندیال، بۆ هەر هەڵبژاردەیەك بڕی 16 ملیۆن دۆلار دۆلار وەردەگرین‌و هەڵبژاردەكانی قۆناغی 16ش بڕی 12 ملیۆن دۆلار وەردەگرن.

هەر هەڵبژاردەیەكیش لەقۆناغی 32 بەشداری كردووەو لەو قۆناغی ماڵئاوایی كردووە بڕی 8 ملیۆن دۆلار وەك خەڵاتی بەشداریكردن وەردەگرێت.

هـ ـ ح