خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ناوچەكانی عێراق دەگەڕێنرێتەوە

عیراق

16/07/2018‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ناوچەكانی عێراق گەڕایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەدوو رۆژی رابردوو بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە بڕا.

لەدوو رۆژی رابردووداو بەبڕیاری حكومەتی عێراق خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێت لەسەر زۆرینەی ناوچەكانی عێراق‌و بەشێكی هەرێمی كوردستانیش بڕا.

بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بەهۆی بەردەوامی ئەو خۆپیشاندانانەوە بوو، لەماوەی هەفتەی رابردوو لەزۆرێك لەناوچەكانی باشوورو بەغدای پایتەختیش ئەنجامدراو بەردەوامیشی هەیە.

لەئێستاداو بەپێی هەواڵی كەناڵی سۆمەرییەی عێراقی، حكومەت بڕیاری بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێتی هەڵگرتووەو ئەو خزمەتگوزارییە بۆ زۆربەی ناوچەكانی عێراق گەڕاوەتەوە.

هـ ـ ح