دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلار بەردەوامە

جیهان

16/07/2018‌ 2595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی بەهای لیرەی توركی لەبەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەردەوامە، كە ئەوە زیانی زۆری لەو وڵاتە داوە.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەبازاڕی ئازادی ئیستانبوڵدا، بەهای دۆلارێكی ئەمریكی بە 4.8400 و بەهای یۆرۆیەك بە 5.6690 لیرە كرایەوە.

لە بازاڕی داخراوی ئیستانبوڵدا، نرخی كڕینی دۆلار 4.8380 لیرە و نرخی فرۆشتنی دۆلار 4.8400 لیرەیە.

نرخی كڕینی یۆرۆش 5.6670 و نرخی فرۆشتنی 5.6690 لیرەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی هەینی لە میانی داخستنی بازاڕدا، بەهای دۆلار 4.8330 و بەهای یۆرۆش 5.6310 لیرەبوو، كە لەچاو ئەو رۆژە ئەمڕۆ دوو شەممە نرخەكەی دابەزینی تری تۆماركردووە،

هـ ـ ح