"كێڵگەی مینی ئەتۆمی".. كۆبوونەوەی لوتكەی ترامپ‌و پوتین

جیهان

16/07/2018‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا لەهێلسنكی پایتەختی فیللەندا كۆبوونەوەی لوتكە ئەنجامدەدەن.

كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجامدەدرێت، كە بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا وەك "كێڵگەیەكی مینی سیاسی" ناودەبرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كۆبوونەوەكە كاردانەوەی لەناوخۆی ئەمریكا لێدەكەوێتەوە.

كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا (كرمیلن) چاوەڕێی ئەوەناكات كۆبوونەوەكەی ترەمپ و پۆتین ببێتەهۆی گەڕانەوەی سیمبولی روسیا، هەروەها نەمانی پەروێزخستنی روسیا لە هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەكان.

هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەبرۆكسل ئەنجامدا، لەبارەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ پۆتین ترەمپ وتی: "ڕەنگە وتووێژەكانی لەگەل سەرۆكی روسیا ئاسانترینیان بێت".

روسیاو ئەمریكا ماوەیەكی زۆرە ململانێی توند لەنێوانیان هەیە، كە بەو هۆیەوە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەردوو وڵات، لەناوخۆیان كاردانەوەی دەبێت، بەتایبەتی بۆ سەرۆكی ئەمریكا.

دۆناڵد ترامپ پێشتریش تۆمەتی ئەوەی لەسەربوو لەلایەن روسیاوە هاوكاری كراوە، بۆیە لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە 2016 دەرچووە، كە ناوبراو ئەو تۆمەتانەی بەگشتی رەتكردووەتەوە.

هـ ـ ح  

بەپەلە