توركیا گومانی لەكشانەوەی هێزەكانی یەپەگە لەمەنبەج هەیە

کوردستان

16/07/2018‌ 1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەو راپۆرتانەی رەتكردەوە، كە باش لەكشانەوەی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەشاری مەنبەج دەكەن.

وەزارەتەكە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، ئەو راپۆرتانەی باس لەكشانەوەی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەمەنبەج دەكەن، "دوورن لەراستییەوە".

وەزارەتی دەرەوەی توركیا راشیگەیاندووە، بەشێك لەهێزەكانی یەپەگە كشاونەتەوەو تەواوی هێزەكان وەك ئەوەی توركیا داوای كردووە نەكشاونەتەوە.

شاری مەنبەج دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای سوریا، كە هاوسنوورە لەگەڵ توركیاو ئەو وڵاتەش ناڕازییە بەبوونی یەپەگە لەو شارە، كە لەساڵی 2016وە كۆنتڕۆڵیان كردووەو داوای كشانەوەیان دەكات.

وەزارەتەكەی توركیا هەروەها رایگەیاندووە، رێككەوتنەكەی ئەوان لەگەڵ ئەمریكا بۆ مەنبەج، كشانەوەی تەواوی هێزەكان بووە، نەك بەشێكی بكشێتەوەو بەشێكیشی بمێنێتەوە.

هـ ـ ح