وێنە.. میلانیا ترامپ لەهەڵبژاردنی جلەكانی بۆ سەردانی فیلەندا دەكەوێتە هەڵەوە

جیهان

16/07/2018‌ 5581 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ میلانیای هاوسەری، گەیشتە هێلسنكی پایتەختی فیلەندا، ئەوەش بۆ بەشداری لەكۆبوونەوەی لوتكەی لەگەڵ ڤلادمێر پۆتیسنی سەرۆكی روسیا.

بەپێی رۆژنامەی "ئایلتا لیتی"ی فیلەندی، میلانیا ترامپ لەسەردانەكەی بۆ هێلسنكی جلوبەرگی رەشیقی لەبەركردووە، بەڵام لەهەڵبژاردنی كەوتووەتە هەڵەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەو جلوبەرگەی هاوسەری سەرۆكی ئەمریكا هەڵیبژاردووە، بۆ ئەم وەرزە ناگونجێت، چونكە ئێستا كەشی ئەو وڵاتە گەورمە.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە كەشوهەوای هێلسنكی ئێستا دەگاتە 28 پلەی سەدی، بەڵام ئەو بەرگانەی میلانیا لەبەریكردووە، بۆ كەشێكی ساردە.

ئەو جلانەی میلانیا لەبەریكردووە، چاكەتێكی رەساسی‌و قەمیسێكی سپی‌و پانتۆلێكی قاوەیی، كە نرخی ئەو جلوبەرگانە دەكاتە 4000 دۆلاری ئەمریكی.