نانی بەیانی هۆكارێكی باشە بۆ دابەزاندنی كێش بەشێوەیەكی تەندروست

هەمەڕەنگ

16/07/2018‌ 1333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرجار زۆرینەمان بەدەست زۆری كێشەوە، گرفتمان بۆ دروست بووە، لەكاتی هەوڵیش بۆ دابەزاندنی كێش دیسان تووشی گرفت دەبین.

زۆر رێگە هەیە، بۆ دابەزاندنی كێشە، بەڵام ئەوەی گرنگە بتوانیت رێگەیەكی تەندروست بدۆزیتەوە، بۆ ئەوەی كێشی لەشت بەشێوەیەكی تەندروست دابەزێنێت‌و هیچ زیانێكیش بەجەستەت نەگات.

بەپێی راپۆرتێكی پزیشكی، كە پێگەی "جی ئێچ" بڵاویكردووەتەوە، خواردنی نانی بەیانی بەشێوەیەكی رێكوپێك، هۆكارێكی باشە بۆ دابەزاندنی كێش‌و زیانی لاوەكیش بەدەستە نەگەیەنێت.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، هەموو ژەمە خۆراكەكان گرنگن، بەڵام نانی بەیانی ئەو ژەمەیە، كە یارمەتیت دەدات رۆژەكەت بەشێوەیەكی باش بڕوات.

خواردنی نانی بەیانی هۆكارێكە، كە وات لێدەكات هەست بەتێری بكەیت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەژەمەكانی تر نانخواردنت كەمبكەیتەوە، هەروەها لەدوای خواردنی نانی بەیانی هەست بەئارامی دەكەین.

توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، كە مەبەست لە خواردنی نانی بەیانی بەهەر رێژەیەك بێت گرنگ نییە، بەڵام باشترە، ژەمی بەیانی بەرێژەی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ كالۆری ببەخشێتە جەستە.

هاوكات توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، ئەو رێژە لەكالۆری بەخواردنی نانی بەیانی شەكری خوێن رێكدەخات‌و هاوكاریت دەكات بۆ ئەوەی لاواز بیت‌و كێشت دابەزێت بەبێ ئەوەی توشی زیان بیت .

وەرگێڕان: چۆڤیان شاسوار