كێشەكانی عێراق لەهەرێمیش بوونی هەیە
سەركردەیەكی گۆڕان بەدووری نازانێت خۆپیشاندانەكانی عێراق بگوازرێتەوە بۆ هەرێم

عیراق

16/07/2018‌ 1528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاروان هاشم ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەدووری نازانێت، خۆپیشاندانەكانی عێراق بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە.

كاروان هاشم لەمیانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی سۆمەرییە رایگەیاند، ئەوان وەك گۆڕان پشتگیری خۆپیشاندانەكانی عێراق دەكەن، ئەو خۆپیشاندانانەش دەبنە رەسەتایەك بۆ گۆڕانكاری لەعێراق‌و هەرێمی كوردستان.

سەركردەكەی گۆڕان هۆكاری ئەگەری گواستنەوەی خۆپیشاندانەكانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوە گێڕایەوە، ئەو كێشانەی لەوی خۆپیشاندانی بۆ دەكرێت لێرەش بوونی هەیە.

كاروان هاشم راشیگەیاند ، لەساڵی 1991 كاتێك خەڵكی عێراق لەدژی رژێمی سەدام حوسێن راپەڕین، لەناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش ئەو راپەڕینە كراو كۆتایش بەدەسەڵاتی هێنرا.

چەند رۆژێكە لەناوچەكانی عێراق خۆپیشاندان بەرێوەدەچێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست، بەتایبەتی كارەباو ئاو، كە خۆپیشاندانەكان گرژی لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح