وێنەكانی بەشداری سەرۆكە شۆخەكەی كرواتیا لەیاری كۆتایی مۆندیال

هەمەڕەنگ

16/07/2018‌ 5304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆلیندا كیتاروفیچی ژنە شۆخی سەرۆكی كرواتیا بە بەشداریكردن‌و جوڵەكانی لەیاری كۆتایی مۆندیال، سەرنجی هەموو لایەكی بەلای خۆیدا راكێشا.

یاری كۆتایی مۆندیال، شەوی رابردوو لەنێوان كرواتیاو فەرەنسا بەرێوەچوو، كە فەرەنسییەكان بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بەدوو گۆڵ براوە بوون‌و نازناوی مۆندیالیان بردەوە.

ئەوەی زۆر جێگەی سەرنج بوو، سەرۆكی كرواتیا لەسەرەتای یارییەكەوە تا كۆتایی هانی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیداو دواتریش لەكاتی خەڵاتەكان زۆر بەجۆش بوو.

كۆلیندا كیتاروفیچ لەیارییەكانی پێشووش لەیاریگا ئامادەبوو، كە هانی یاریزانانی هەڵبژاردەكەی دەداو دەستخۆشی لێدەكردن.