پارتی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەسنووری سلێمانی دەگۆڕێت

کوردستان

16/07/2018‌ 1206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی حیزبەكەی لەسنووری سلێمانی گۆڕی، كە ئەو پۆستە لای ئەدهەم بارزانی بوو.

پارتی لەمیانی گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی ئەدهەم بارزانی لەپۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەی لەسنووری سلێمانی گۆڕیوەو لەجێگەی ئەو كەسێكی تر دانراوە.

ئەو كەسەی لەجێگەی ئەدهەم بارزانی بۆ بەرێوەبردنی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی دادەنرێت، عارف تەیفور دەبێت، كە ئەمەی دووەمیان خۆی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەیە.

ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی مەراسمێك، ئاڵگوگۆڕ بەپۆستەكە كراو ئەدهەم بارزانیش رایگەیاند، لەسەر داواكاری خۆی داوای لەمەسعود بارزانی كردووە، لەپۆستەكەی لایبەرێت‌و بارزانیش داواكەی قبووڵكردووە.

هـ ـ ح