جەعفەر ئیمینكی: بەمەلا بەختیارم وت پارتی دزینی دەنگەكانی لەسلێمانی قبووڵناكات

کوردستان

16/07/2018‌ 1192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەعفەر ئیمینكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات رایگەیاند، ئەو دەنگەی حیزبەكەی لەشاری سلێمانی هێناویەتی، دەنگی راستەقینەی خۆیان نییەو "دزی"یان لێكراوە.

جەعفەر ئیمینكی ، كە هاوكات بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموكراتە راشیگەیاند، دەنگەكانی "ئەوان دزراوە"و ئاشكراشیكرد، كە بەمەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی وتووە: "پارتی دزینی دەنگەكانی لەسلێمانی قبووڵناكات".

قسەكانی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی لەمیانی مەراسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكرات بوو لەشاری سلێمانی، كە ئەمڕۆ دوو شەممە رێكخرا.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی راگەیاند، لەسلێمانی هەڵمەتێكی فراوانیان لەسەرە، ئەوەش كاریگەری كردووەتە سەر كادرەكانیان، بەڵام جەختی لەوەش كردەوە، لەگەڵ فشارەكان ئەوان "كۆڵیان نەداوە".

هـ ـ ح