ڤاڵڤێردی داوای رۆشتنی 7 یاریزانی بەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

16/07/2018‌ 195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت چەند یاریزانێك لەیانەكەی بڕۆن، چونكە پێویستی بەتواناكانیان نەماوە.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، كە ڤاڵڤێردی دەیەوێت لەم هاوینە حەوت لەیاریزانانی بەرشەلۆنە بڕۆن‌و بۆ ئەوەش داوای لەیانەكەی كردووە دەست بەفرۆشتنیان بكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یاریزانەكان بریتین لە ئەندرییە گۆمێز و ئەلێكس ڤیدال و مارلۆن سانتۆس و منیر حەدادی و دۆگلاس بیریرا و رافینیا و سیرجی سامبەر.

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە داواكەی ڤاڵڤێردی قبووڵكردووەو ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكات، ئەو یاریزانانەی بفرۆشێت.

هـ ـ ح

بەپەلە