دیشامپ كۆتایی بەخەونەكەی زەیدان دەهێنێت

وەرزش

16/07/2018‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیدیی دیشامپی فەرەنسی‌و راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كۆتایی بەخەونەكەی زەینەدین زەیدانی هاونیشتمانی هێنا.

دیدی دیشامپ شەوی رابردوو بە بردنەوەی نازناوی مۆندیال، لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا، كۆتایی بەخەونەكەی زەیدان هێنا، كە بەنیازبوو دوای مۆندیال ببێتە راهێنەری فەرەنسا.

زەیدان لەمانگی شەشی رابردوو دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید بوو، كە زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد، زەیدان بەئامانجی بوونە راهێنەری فەرەنسا دەستبەرداری ئەو پۆستە بووە.

لەئێستاداو بەهۆی ئەوەی نازناوی مۆندیالی بردووەتەوە، یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا بەنیازە رێز لەدیشامپ بگرێت‌و بەم نزیكانەش گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە، كە لەمساڵدا كۆتایی دێت.

هـ ـ ح