خوێندنی باڵا: خوێندكارانی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان دەتوانن لە زانكۆكانی هەرێم بخوێنن

کوردستان

16/07/2018‌ 394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو خوێندكارانی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان دەتوانن داواكاری لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێشكەشبكەن و وەردەگیرێن.

لە راگەیەندراوێكدا عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەكردووە، بەئامانجی كارئاسانیكردن بۆ خوێندكارانی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی هەرێم، بڕیاردرا وەك ساڵانی پێشوو سەرجەم خوێندكاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چەند ساڵێكە وەزارەتەكەیان كارئاسانی تەواوی كردووە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان، بەتایبەت ئەو خوێندكارانەی لە خوێندنگە كوردییەكان دەخوێنن.

عەباس ئەكرەم وتیشی، بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019  وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە لەسەر وەرگرتنی سەرجەم خوێندكارانی شاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لەزانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بەهەمان كۆنمرەی وەرگیراوی خوێندكارانی هەرێم.
ه.م