كۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پۆتین لە هێلسنكی كۆتاییهات

جیهان

16/07/2018‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا لە هێلسنكی پایتەختی فینلەندا كۆتاییهات.

كۆبوونەوەكەی ترەمپ و پۆتین دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هێلسنكی بەڕێوەچوو، هەردوو سەرۆك بەتەنیا كۆبوونەوەی لوتكەیان ئەنجامداو لەكۆبوونەوەكەدا كەسی دیكەیان لەگەڵدا نەبێت جگە لە وەرگێڕەكان، كەمێك لەمەوبەریش كۆبوونەوەكە كۆتاییهات.

پێش كۆبوونەوەكە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردبووەوە، راوێژكارانی دۆناڵد ترەمپ هانی ترەمپیانداوە كە كۆبوونەوەی لوتكە بەكاربهێنێت بۆ فشارخستنەسەر ڤلادیمێر پۆتین لەسەر كێشەكانی داگیركردنی نیمەچەدورگەی كریمیای ئۆكرانیا لەلایەن روسیاوەو دەستێوەردانی مۆسكۆ لە هەڵبژاردنەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوادا و ژەهرخواركردنی سیخورێكی پێشووی ڕوسیا لە بەریتانیا.
ه.م