شارپرێس:
هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی‌و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له‌باره‌ی ئاینده‌ی خامیس ڕۆدریگێزه‌وه له‌كێشه‌دان.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، یولیان لوپیتیگ-ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه، كه خامیس ڕۆدریگێز بۆ وه‌رزی داهاتوو بۆ ڕیزی یانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه، كه ئێستا له‌یانه‌ی بایرن میونشن به‌شێوه‌ی خواستن یاریده‌كات.
به‌ڵام یانه‌ی بایرن میونشن ئاماده‌نین خامیس بده‌نه‌وه به‌ڕیاڵ مه‌درید، له‌نوێترین لێدوانی ڕۆمنیگه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی بایرن میونشن ڕایگه‌یاند، "وه‌رزی داهاتووش خامیس له‌بایرن میونشن یاریده‌كات".
وه‌رزی ڕابردوو خامیس ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن پێشكه‌شكرد بۆیه یانه‌كه ده‌یه‌وێت سود له‌و به‌نده‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید وه‌ربگرێت، كه پاش كۆتایهاتنی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی خامیس، یانه ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌توانن ئه‌و یاریزانه بكڕن.
ڕ. ج