شارپرێس:
بۆ ڕێگریكردن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێكاری نوێ ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌ویش به‌فرۆشتنی به‌شێك له‌نه‌وتی ئه‌مریكا پاش عه‌مباركردنی ئه‌و نه‌وته بۆ ماوه‌ی 45 ساڵ.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا تاوتوێی به‌كارهێنانی نه‌وتی عه‌مباركراو ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ڕێگریكردن له‌به‌رزبوونه‌وه‌و ناجێگیربوونی نرخی نه‌وت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی تره‌مپ، ئامانج له‌هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێرانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كه وا بڕیاره هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ رابگیرێت.
پێده‌چێت ئێران هه‌رزوو هه‌ستی به‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی كردبێت، چونكه به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلومبێرگ، تاران داوای له‌واشنتۆن كردووه نه‌وتی عه‌مباركراو نه‌خاته بازاڕه‌وه، هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه نه‌نێت.
له‌ساڵی 1973ه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌عه‌مباركردنی نه‌وته‌كه‌ی كردووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌هۆی پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل له‌جه‌نگی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل، وڵاتانی عه‌ره‌بیی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان ڕاگرت.
ڕ . ج