شارپرێس:
ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر له 100 هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌میانی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی عارف ته‌یفور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، "له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سنوری پارێزگای سلێمانی پارتی 100 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ده‌نگه‌كانی بۆ نیوه كه‌مكرایه‌وه".
ئه‌دهه‌م بارزانی نمونه‌ی ده‌ستكاریكردنی ده‌نگه‌كانی پارتی به‌وه هێنایه‌وه، "له‌سه‌یدسادق له‌بنكه‌ی 12101 لە وێستگەی ژمارە 4، پارتی به‌شێوه‌ی ئەلیکترۆنی 9 دەنگی بۆ هەژمارکراوە، كه‌چی پاش هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان پارتی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی 174 ده‌نگ بوه".
پارتی پێی وابوو له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی له‌سنوری سلێمانی، ڕۆڵیان وه‌ك پێویست نه‌بووه‌و بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی حزبه‌كه‌یان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بۆیه به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یان له‌سلێمانی له‌ئه‌دهه‌م بارزانییه‌وه بۆ عارف ته‌یفور گۆڕی.
ڕ . ج