شارپرێس:
كیلیان مپاپی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا وه‌ڵامی ئه‌و به‌راوردكارییانه‌ی دایه‌وه، كه ڕۆژنامه‌كان له‌نێوان ئه‌و و پیلیه‌ی به‌رازیلی ده‌یكه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بوه پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا، مپاپی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و به‌شێوازی پیلییه‌ی به‌رازیلی یاریبكات‌و ڕایگه‌یاند، "من شێوازی خۆمم هه‌یه بۆ یاریكردن".
به‌وته‌ی مپاپی "پیلییه ئاماژه‌یه‌كی به‌سه‌ر تۆپی پێی جیهانه‌وه جێهێشتووه، منیش ده‌مه‌وێت به‌شێوازی خۆم یاریبكه‌م".
ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه فه‌ره‌نسا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، ده‌یه‌وێت دوورتر بڕوات‌و ڕیكۆردی زیاتر بشكێنێت.
ڕ . ج