شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكرد، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نرخی ماتیۆ كۆڤاسیچی یاریزانی یانه‌كه‌ی دیاریكردووه، كه ئێستا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه بۆ ڕیزه‌كانی.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت كۆڤاسیچ-ی یاریزانی ڕیاڵی مه‌درید بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نرخی 90 ملیۆن یۆرۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه داناوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، كۆڤاسیچ ده‌یه‌وێت له‌مان سیتی جێگیر بێت، هاوشێوه‌ی وه‌رزی ڕابردوو له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانه‌نیشێت.
تا ئێستا دیار نییه پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلیزی به‌داواكارییه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له كۆڤاسیچ ڕازیده‌بێت یاخود نا.
ڕ . ج