شارپرێس:
سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، " هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه له‌عێراق له‌پێشتره، حكومه‌تی عێراقیش له‌حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌متره".
ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، "هۆكاری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی شاره‌كانی باشوری عێراق له‌خۆبایی بونی حكومه‌تی عێراق به‌تایبه‌ت حه‌یده‌ر عه‌بادیه، كه‌له‌دوای شه‌ڕی داعش و گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك، حكومه‌ت سوار شه‌پۆلی سه‌ركه‌وتن بووه".
ئارێز عه‌بدوڵا ڕه‌تیشكرده‌وه، وڵاتانی هه‌رێمی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه بن، وتیشی:"به‌ته‌نها حكومه‌تی عیراق خۆی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌یه‌و هۆكاری سه‌ره‌كیه، بۆیه ئه‌و خۆپیشاندانانه یا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌له‌بكرێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، یا ببێته هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن".
سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕاشیگه‌یاند، "ڕاسته خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و هه‌یه داواكاری خه‌ڵك ڕه‌وایه هه‌میشه پشتیوانی داواكاری و خۆپیشاندانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین كه‌به‌شێوازی یاسایی ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام داواكاری خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق زۆر زیاتره حوكمه‌تی عیراقیش زۆر له‌حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێ به‌جێ كردنی داواكاری خه‌ڵك كه‌مته‌رخه‌متره".
هاوكات ڕه‌تیشیكرده‌وه كورده‌كان ترسیان له‌وه هه‌بێت پریشكی خۆپیشندانه‌كان به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت و وتی"نا من نازانم، بۆ ترسمان هه‌بێت هه‌ركات خه‌ڵك داواكاری هه‌بوو مافی خۆیه‌تی داواكارییه‌كانی به‌شێوازی یاسایی و ئاشتیانه بكات".
به‌بڕوای ئارێز عه‌بدوڵا، "پێویسته داواكاری خه‌ڵك ده‌ستبه‌جێ، جێ به‌جێ بكرێت شارێكی وه‌ك به‌سره كه ڕۆژانه ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی لێده‌ڕواته ده‌ر به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به ده‌ست برسێتی و بێ كاری و بێ خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ناڵێنن من وه‌ك خۆم هاوسۆزم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی به‌سره و خۆپیشئنده‌رانی شاره‌كانی عیراق".
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی تاقیبكرێته‌وه كێشه‌ی هاوڵاتیانی عیراقی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ ئارێز عه‌بدوڵا وتی" شتی وا نابێت، نه‌ده‌سه‌ڵات ده‌درێته كورد نه‌پێویست ده‌كات ده‌سه‌ڵات بده‌نه ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵكو به بۆچونی من پێویسته سیستمی فیدراڵی جێ به‌جێ بكرێت و به‌سره ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، له‌كوردستانیش خه‌ڵك داواكاری هه‌یه به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی خزمتگوزاریه‌وه له‌پێشتره وه‌ك له‌عێراق".
ڕ . ج