شارپرێس:
پێلی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل خواستی هەیە بگەڕێتەوە بۆ لاكێشەی سەوزی یاریگاو دەست بەیاریكردن بكاتەوە.
پێلی بەهۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ئەو ژمارانە دروست بووە، كە ئەو لەكاتی خۆی تۆماركردووە، بۆیە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان، وەك ئەوەی خۆی باسی كردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كیلیان مباپی فەرەنسیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەتەمەنی 19 ساڵو 207 رۆژ بووە باشترین یاریزانی مۆندیالو بەوە مەترسی بۆ دروستكردووە، ئەو یاریزانە جێگەی بگرێتەوە.
پێلی بچووكترین یاریزانە لەمێژووی مۆندیال گۆڵی لەهەڵبژاردەی سوید لەساڵی 1958 تۆماركردووە، كە ئەوكات تەمەنی 17 ساڵو 249 رۆژ بووە.
پێلی ئەوەشی راگەیاندووە، مباپی ئەو یاریزانەیە دەبێت بەمەترسی بۆ سەر ژمارەكانیو دەتوانێت لەداهاتوو بیانشكێنێت.
هـ ـ ح