دوو وەزیری عێراقی بەپەلە ناردووەتە سعودییە
بڕیارێكی عەبادی تووڕەیی حەشدی شەعبی لێدەكەوێتەوە

عیراق

17/07/2018‌ 3990 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو وەزیری  ناردووەتە سعودییە، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

ئەو دوو وەزیرەی حەیدەر عەبادی ناردووەتە سعودییە، وەزیری كارەبا قاسم فەهداوی‌و سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندان بووە، كە ئامانجی ناردنەكەش بۆ واژووكردنی گرێبەست بووە لەبواری كارەبا.

ئەم بڕیارەی عەبادی بۆ واژووكردنی گرێبەست لەبواری وزە لەنێوان سعودییەو عێراق كاردانەوەی گەورەی لێكەوتووەتەوەو زۆربەی سەركردەكانی شیعە بەو هەنگاوە تووڕەن.

هۆكاری تووڕەیی سەركردەكانی حەشدی شەعبی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەو هەنگاوە دژایەتی ئێرانە لەعێراق، بۆیە ئەوانیش بڕیاریانداوە دژی بوەستنەوەو رێگەنەدەن سەربگرێت.

چەند رۆژێكە بەهۆی نەبوونی كارەبا، لەچەند ناوچەیەكی عێراق خۆپیشاندان دەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران ئەو بڕە كارەبایەی لەسەر عێراق بڕی، كە لەو وڵاتەی دەكڕی.

هـ ـ ح