ئەمەریكا ئامادەیە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاڵیبان بكات

جیهان

17/07/2018‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
جەنەڕاڵ جۆن نیكڵسن فەرماندەی سوپای ئەمریكا لەئەفغانستان رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ تاڵیبان بكات.

جەنەڕاڵ جۆن نیكڵسن ئامادەیی ئەمریكا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان بۆ ئەوەیە، كۆتایی بەشەڕی 17 ساڵەیی ئەفغانستان بهێنێت، كە زیانی زۆری بەهەموو لایەك گەیاندووە.

ئەو جەنڕاڵە ئەمریكییە ئەوەشی راگەیاند، ئەمریكا دەزانێت تاڵیبان ڕۆڵیكی سەرەكی هەیە لەئەفغانستان، بۆیە ئامادەیە گفتوگۆی لەگەڵ بكات‌و كێشەكان چارەسەر بكات.

جەنەڕاڵ جۆن نیكڵسن داواشی كرد، كە تاڵیبان درك بەو راستییە بكات‌و ئامادەیی خۆی دەربڕێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكرێت‌و كۆتایی بەشەڕەكان بهێنرێت.

هـ ـ ح