هەواڵگری ئەمەریكا جەخت لەدەستوەردانی ڕوسیا لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دەكاتەوە

جیهان

17/07/2018‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دان كۆتس بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا جەختی كردەوە، روسیا دەستوەردانی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كردووە، كە لەساڵی 2016 بەرێوەچوو.

دان كۆتس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، دەستوەردانەكانی روسیا لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا زۆر روون بووە، بۆ ئەوەش لەلێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەبین.

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریكا راشیگەیاند، هەوڵەكانی روسیا بۆ دەستوەردان لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بۆ لەباربردنی دیموكراسی بووە، كە ئێمە رووبەڕووی ئەوە دەبینەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی دوو شەممە دۆناڵد ترامپ، كە براوەی ئەو هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییە بوو، ئێستا سەرۆكی ئەمریكایە، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا كۆبووەوەو رەتیكردەوە، كە مۆسكۆ هیچ دەستوەردانێكی لەو هەڵبژاردنە هەبووبێت.

هـ ـ ح