كۆرتوا لەچەند رۆژی داهاتوو لەریاڵ مەدرید دەبێت

وەرزش

17/07/2018‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیكی، كە لەیانەی چیڵسی ئینگلیزی یاری دەكات، نزیكبووەتەوە لەوەی پەیوەندی بەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە بكات.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە، كە نزیكبوونەوەكەی ئەو گۆڵپارێزەو یانە ئیسپانییەكە بەشێوەیەكە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەو گۆڵپارێزە دەبێتە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.

ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی كۆرتوا، 35 ملیۆن یۆرۆ خەرج دەكات، كە ئەوەش بەها شكاندنی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزەیە لەگەڵ یانەی چیڵسی.

ئەمە لەكاتێكدایە كۆرتوا لەیارییەكانی مۆندیال ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو هەر ئەو ئاستە بەرزەشی، كردییە باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی روسیای 2018.

هـ ـ ح