پەكەكە كوژرانی 8 سەربازی سوپای توركیا لەباكووری هەولێر رادەگەیەنێت

کوردستان

17/07/2018‌ 674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كوژرانی هەشت سەربازی سوپای توركیای لەبرادۆستی باكووری هەولێر رایگەیاند.

پەكەكە لەبەیاننامەیەك بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی ١٥ی تەمووز لەهەرێمی برادۆست لە دوو قۆڵەوە لەدژی سوپای توركیا چالاكی ئەنجامدراوە و لەو چالاكییەدا ٨ سەربازی سوپای توركیا كوژراوە.

پەكەكە بڵاویشیكردەوە، كە لە ڕێكەوتی ٨ی تەمووزیش پووشپەڕدا لە دەرسیم گەریلایەك بە ناوی مەرڤان فارقین بە هۆی ڕوداوێكەوە  شەهید بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای توركیا ماوەیەكە دەستی بەلەشكركێشی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، ئەوەش بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لەو ناوچانە.

هـ ـ ح